بەهۆی شەپۆلی گەرماوە زیاتر لە ١٠٠ کەس گیانیان لەدەستدا

دەسەڵاتدارانی فرەنسا ڕایانگەیاند، تەنها لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، زیاتر لە ١٠٠ کەس بەهۆی شەپۆلی گەرمای توندەوە کە ناوچە جیاوازەکانی وڵاتەکەی گرتووەتەوە، گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوی ناوەندە تەندروستییەکان، زۆرینەی حاڵەتەکانی گیانلەدەستدان لەنێو کەسانی بەتەمەن و ئەو کەسانەدا بووە کە نەخۆشیی درێژخایەنیان هەبووە. لە بەرامبەر ئەم دۆخەدا، دەسەڵاتدارانی فرەنسا سەرجەم تیمەکانی فریاکەوتنیان خستووەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە و پلانی تایبەتی بەرەنگاربوونەوەی شەپۆلی گەرمایان چالاک کردووە.

 حکومەتی فرەنسا هۆشداری داوەتە هاووڵاتییان و چەند ڕێنماییەکی گرنگی بڵاوکردووەتەوە:

  • خۆبەدوورگرتن لە بەرکەوتنی ڕاستەوخۆ بە تیشکی خۆر لە کاتەکانی لوتکەی گەرمادا.

  • خواردنەوەی بڕێکی زۆری ئاو بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی وشکبوونەوە.

  • پێشکەشکردنی چاودێریی پێویست بەو کەسانەی کە زیاتر مەترسییان لەسەرە.

حکومەتی فرەنسا جەختی کردووەتەوە کە دۆخی تەندروستی و کەشوهەوا بە وردی لەژێر چاودێریدا دەبێت و پێشبینی دەکرێت پلەکانی گەرما لە ڕۆژانی داهاتوودا زیاتر بەرز ببنەوە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە