عێراق لەبارەی نەوتی هەناردە هەنگاوێک دەنێت

وەزارەتی نەوت: دەنگۆی کشانەوەی عێراق لە “ئۆپێک” ڕەتدەکەینەوە و بۆ پێگەی پێشوومان دەگەڕێینەوە

وەزارەتی نەوتی عێراق بە فەرمی سەرجەم ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە کە باس لە کشانەوەی عێراق لە ڕێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت (ئۆپێک) دەکەن، جەختیکردەوە کە وڵاتەکە بەردەوامە لە ئەندامێتی و کارکردن لەگەڵ ڕێکخراوەکەدا.

وەزارەتی نەوت لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، ڕێکخراوی ئۆپێک خەریکی پێداچوونەوەیە بە پشکی بەرهەمهێنانی نەوتی عێراقدا، بە ئامانجی ئەوەی عێراق بگەڕێتەوە سەر ئەو پێگە و ئاستەی پێشتر هەیبووە لە بەرهەمهێناندا.

سەبارەت بە ئاستی بەرهەمهێنان، وەزارەتەکە ئاماژەی بەوە کرد کە لە چەند مانگی داهاتوودا سەرجەم ئەو کەمکردنەوە ئارەزوومەندانانەی لە بەرهەمهێنانی نەوتدا ئەنجامدرابوون، کۆتاییان دێت و ئەمەش دەرفەت بۆ عێراق دەڕەخسێنێت بەرهەمهێنانی خۆی زیاد بکاتەوە.

وەزارەتی نەوت ئەوەشی خستەڕوو، وڵاتانی ئەندام لە ئۆپێک بە تەواوی تێگەیشتنیان بۆ ئەو دۆخە سەختەی عێراق هەیە کە لە ٤٠ ساڵی ڕابردوودا پێیدا تێپەڕیوە. هەروەها جەختیکردەوە کە وڵاتانی ئەندام لە ڕێکخراوەکەدا ئەو ڕاستییە ڕەچاو دەکەن و پشتگیری لە مافی عێراق دەکەن بۆ ئەوەی بەرهەمهێنانی خۆی بە گوێرەی پێویستییەکانی ئابوورییەکەی ڕێکبخاتەوە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە