دوو بوومەلەرزەی بەهێز ڤەنزوێلایان هەژاند

ئەمڕۆ پێنجشەممە، دوو بوومەلەرزەی بەهێز بە گوڕی 7.2 و 7.5 پلەی پێوەری ڕێختەر ڤەنزوێلایان هەژاند.

بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان تا ئێستا زیاتر لە 30 کەس گیانیان لەدەستداوە و سەدانی دیکەش بریندار بوون و زیانی ماددی زۆریشی لێ کەوتووەتەوە.

دیلسی ڕۆدریگێز، سەرۆکی بەوەکالەتی ڤەنزوێلاش ڕایگەیاند، جگە لە دوو بوومەلەرزە بەهێزەکە، تا ئێستا زیاتر لە 20 پاشەلەرزەش تۆمار کراون ئەوەش زیانی زۆری لە باڵەخانەکانی کاراکاسی پایتەخت و ناوچەکانی دیکە داوە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە