دابەشكردنی ئاردی بەشەخۆراك دەستی پێكرد

کۆمپانیای گشتی بازرگانی دانەوێڵە دابەشکردنی 6 ملیۆن فەردە ئاردی بەسەر دابەشکەرانی ئاردی پارێزگاکان ڕاگەیاند، ئەمەش لە چوارچێوەی پلانەکەی بۆ دڵنیابوون لە بەردەستبوونی کەلوپەلی فۆڕمی بەشەخۆراک.

لە ڕاگەیەندراوێکی نووسینگەی ڕاگەیاندنی وەزارەتدا، کە لە زاری بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیاکە، موحسین محەمەد نامسةوة هاتووە، ئاماژەی بەوەکردووە، لیژنەکانی جەردی لە چەند کارگەیەکی حکومی و ئەهلی دەستیان بە کارەکانیان کردووە کە ئامادەکردن و دابەشکردنی بەشە تەرخانکراوەکانیان لە بەغدا و لقەکانی کۆمپانیاکە لە پارێزگاکان تەواوکردووە.

ئاماژە بەوەشکراوە، تیمەکانی چاودێری کۆمپانیاکە بەردەوامن لە سەرپەرشتیکردنی ئەدای کارگەکان و چاودێریکردنی دابەشکردنی ئارد بەسەر دابەشکەرانی پارێزگاکانی واست، زیقار و بەسرە بۆ دڵنیابوون لە پابەندبوون بە ستانداردە تەکنیکی و بەرهەمهێنانەکان.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە