وەزیری نەوت: گرنگە بەربەستەکانی بەردەم زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوت لاببرێن

ئەمڕۆ چوارشەممە، باسم عەبادی، وەزیری نەوتی عیراق لەگەڵ نوێنەری کۆمپانیاکانی نەوت لەوانە کۆمپانیاکانی تۆتاڵ، شێڵ، پترۆچاینا و پترۆلیۆم كۆبوەوە.

بەپێی راگەیەندراوی كۆبوونەوەكە، باسم عەبادی بە گرنگی زانیوە کە دیدار لەگەڵ کۆمپانیا جیهانییەکان بکرێت، کە لە کەرتی پەرەپێدانی کێڵگەکانی نەوت و گازی عیراق کار دەکەن، تاوەکو ئەو بەربەستانە لاببرێن کە ڕوبەڕووی کارەکانیان و خێراکردنی هەنگاوەکانیان دەبنەوە بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنان و باشترکردنی.

وەزیری نەوتی عیراق رایگەیاندووە، ئەو کۆمپانیایانەی لە عیراق کار دەکەن وەک کۆمپانیای بەڵێندەر لێیان ناڕوانن، بەڵکو ئەوان هاوبەشن و بەهاوکاری هەردوولا کار لەسەر جێبەجێکردنی گرێبەستەکانیان دەکەن و کێشەکانیان لەرێگەی گفتوگۆ و تاوتوێکردنەوە چارەسەر دەکەن.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە