شه‌قامێكی سه‌ره‌كی هه‌ولێر بەڕووی شۆفێران دادەخرێت

بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر ڕایده‌گه‌یه‌نێت، سبەینێ شەقامی 120 مەتریی خێرا دادەخرێت.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر ڕایگەیاند، ئاگاداری شۆفێرانی شاری هەولێر دەکەینەوە سبەینێ کاتژمێر 7 تاوەکو 10ی بەیانی واتە بۆ ماوەی سێ کاتژمێر شەقامی 120 مەتریی خێرا، ئاراستەی ناوەوە بە تەواوی دادەخرێت لە یەکتربڕ و بەرزەپردی شەقامی زاگرۆز (شەقامی ڕەشکین) تاوەکو بەرامبەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، بە مەبەستی نۆژەنکردنەوە .

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، داوا لە شۆفێران دەکەین ئەوانەی لە شەقامی 120 مەتری بە ئاراستەی فڕۆکەخانە دەڕۆن لە یەکتربڕی شەقامی زاگرۆز ئاراستەیان بگۆڕن بەرەو ناو شار شەقامی 100 مەتری، تاوەکو ئەوکاتەی کاری نۆژەنکردنەوەکە کۆتایی پێدێت و شەقامەکە ئاسایی دەبێتەوە .

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە