ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە کۆی دەنگ بڕیاری بەرزکردنەوەی مووچەی خانەنشینی کەرتی تایبەتی بۆ 500 هەزار دینار پەسەند کرد.
کوێستان محەمەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیراندا بڕیار درا ئەو کەسانەی لە کەرتی خانەشین دەبن و مووچەکانیان لە 500 هەزار دینار کەمتر نەبێت.
ئەوەشی خستەڕوو کە بڕیارەکە ئەو کرێکارانەش دەگرێتەوە کە ئێستا خانەنشین بوون، بەڵام مووچەکانیان لە 500 هەزار دینار کەمترە.
وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ڕاشیگەیاند، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە کۆی دەنگ بڕیارەکەی پەسەند کرد.
جەختیشی کردەوە کە بڕیارەکە ئەو کرێکارانە دەگرێتەوە کە دەستەبەری کۆمەڵایەتییان بۆ کراوە.
کوێستان محەمەد ڕوونیشیکردەوە کە تا ئێستا 319 هەزار و 612 کرێکاری کەرتی تایبەت دەستەبەرکراون.
