ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆکایەتی شارەوانی عەربەت قۆناغى چوارەمى دابەشکردنى زەوی لە سنوری شارۆچکەکە جێبەجێکرد، ئەم قۆناغە 235 پارچە زەوى لەخۆگرت کە بەتیروپشک بەسەر فەرمانبەران و خانەنشیناندا دابەشکرا.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی سلێمانی ڕایگەیاند، پڕۆسەی دابەشکردنەکە بە تیروپشک و بەپێى خاڵبەندیی و بە ئامادەبوونی سەرۆکی شارەوانی و ژمارەیەک لێپرسراوی حکومی ناوچەکە و نوێنەری یاسایی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی شارەوانییەکانی سلێمانی بەڕێوەچوو.
ئەوەشی خستەڕوو کە دابەشکردنی زەوی بەردەوام دەبێت و تەواوی ئەو فەرمانبەر و خانەنشینانە سوودمەند دەبن کە ڕەزامەندی وەرگرتنی زەوییان هەیە.



