قائیمقایەتی سلێمانی ئاگاداری هاووڵاتییان دەکاتەوە هیچ بڕەپارەیەک نەدەن بەبریکارەکانی غاز لەبەرامبەر گۆڕینی بتڵی کۆن بەبتڵی تازە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، قائیمقامیەتی سلێمانی لە ئاگادارییەکدا داوای لە هاووڵاتییان کرد لەبەرامبەر گۆڕینی بتڵی کۆن بەبتڵی تازەدا هیچ بڕە پارەیەک نەدەن بە بریکارەکانی غاز.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: “بریکارەکانی غازیش ئاگادار دەکەینەوە لەبەرامبەر گۆڕینی بتڵی کۆن بەتازە هیچ بڕە پارەیەک وەرنەگرن هەر بریکارێک پارەی زیادە وەربگرێت ڕێکاری یاسایی بەرامبەر ئەگیرێتە بەر”.
قائیمقامیەتی سلێمانی ڕاشیگەیاند، “هاووڵاتییان لەکاتی بوونی هەر سەرپێچی و سکاڵایەک تایبەت بەبریکارەکانی غاز دەتوانن پەیوەندی بکەن بەژمارە مۆبایلی (٠٧٧١٦٩٦٣٩٣٩)ی سکاڵای لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی”.
