لە هورمز ڕێڕەوی کاتیی کرایەوە

ڕێڕەوێکی کاتی بۆ ھاتوچۆی کەشتییەکان لە گەرووی ھورمز لەلایەن عومانەوە کرایەوە.

عومان لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە بە ھەماھەنگی لەگەڵ ڕێکخراوی دەریایی نێودەوڵەتی، ڕێڕەوێکی کاتیان بۆ ھاتوچۆی سەرجەم کەشتییەکان لە گەرووی ھورمزدا، کردووەتەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لەوەش کراوە کە ئەم ھەنگاوە لە ڕوانگەی بەرپرسیارێتی بەرامبەر گەرووی ھورمز و گرنگی بۆ ئابووری جیھانی، ھەروەھا پابەندبوونی بە یاسای نێودەوڵەتی و دەستەبەرکردنی ئازادی دەریاوانی لە گەرووی ھورمز بەبێ سەپاندنی باجی بەسەر کەشتییەکان، نراوە.

عومان ڕاشیگەیاندووە کە ئەم بڕیارە لەگەڵ ئەنجامی ھەوڵەکانی ئەمریکا و ئێران” بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن دەگونجێت.

ھەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەوە خراوەتەڕوو ئەو کەشتییانەی دەیانەوێت بەو ڕێڕەوییە کاتێیە لە گەڕوو ھورمز تێپەڕبن، پێویستە لەگەڵ ڕێکخراوی دەریایی نێودەوڵەتی ھەماھەنگی بکەن.

ئەمەش لە کاتێکدایە دوێنێ سێشەممە، عومان و ئێران ڕایانگەیاندبوو، ڕێککەوتوون لەسەر ئەوەی کە لیژنەیەکی ھاوبەش بۆ بەڕێوەبردنی گەرووی ھورمز، پێکبھێنن.

 

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە