ئەمریکا دەستیکرد بە کشانەوەی فڕۆکە سەربازییەکانی لە ئیسرائیل

ئەمریکا دەستیکردووە بە کەمکردنەوەی فڕۆکە سەربازییەکانی لە فڕۆکەخانەی بن گوریۆن و میدیای ئیسرائیلش دەڵێت لەسەر داوای تەلئەبیب بووە.

کەناڵی “ئای24 نیوز”ی ئیسرائیلی بڵاویکردەوە کە سوپای ئەمریکا دەستیکردووە بە کەمکردنەوەی ژمارەی ئەو فڕۆکە سەربازییانەی کە لە فڕۆکەخانەی بن گوریۆن جێگیرکراون و ئەرکیان ئەوەیە لە ئاسماندا سووتەمەنی بە فڕۆکە جەنگییەکان بدەن.

کەناڵەکە لە زاری دوو سەرچاوەی ئاگادارەوە بڵاویکردەوە هۆکاری کشانەوەی فڕۆکەکان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ئیسرائیل دەیەوێت بەشی مەدەنی نێو فڕۆکەخانەکە فراوان بێت و خۆی بۆ وەرزی هاوین ئامادە دەکات کە پێشبینی دەکرێت ژمارەی گەشتە ئاسمانییەکان تێیدا زیاد بکات.

کەناڵەکە جەختیشی کردەوە کە ئەو هەنگاوە هیچ پەیوەندی بە کەمکردنەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا نییە و ئەوەشی خستەڕوو کە فڕۆکەکان بۆ شوێنی دیکەی ناوچەکە گواستراونەتەوە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە