لیژنەی باڵای دامەزراندن لە پارێزگای هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت، لینكی فۆڕمی دامەزراندن بەرەو كۆتایی دەچێت و سبەینێ دوانیوەڕۆ سیستمەكە دادەخرێت.
لیژنەی باڵای دامەزراندنی پارێزگای هەڵەبجە بڵاویكردەوە، بەمەبەستی ئاگاداربوونی هەموو لایەک، ڕایدەگەیەنین کە پرۆسەی پڕکردنەوەی فۆرمی دامەزراندن لە پارێزگای هەڵەبجە بەرەو کۆتایی دەچێت.
دەشڵێت: لەم سۆنگەیەوە، سبەینێ چوار شەممە بەرواری ٢٤ / ٦ / ٢٠٢٦ لە کاتژمێر ٣:٠٠ی پاشنیوەڕۆ، سیستەمی پێشکەشکردنی فۆرمەکە بە فەرمی ڕادەگیرێت و دادەخرێت.
جەختیشی كردۆتەوە، ئەم وادەیە دوا مۆڵەتە و بە هیچ شێوەیەک درێژ ناکرێتەوە. داواکارین لەو بەڕێزانەی کە تا ئێستا فۆرمەکەیان پڕنەکردووەتەوە، لە کاتەکانی ماوەدا پەلە بکەن لە تۆمارکردنی زانیارییەکانیان، چونکە دوای کاتژمێر ٣ی پاشنیوەڕۆ سیستەمەکە بە تەواوی ڕادەوەستێت.
