پارەی دزراوی عێراق لەژێر زەوی دۆزرایەوە

ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق ئاشکرایکرد، لە دۆسیەی عەدنان جومەیلی، بریکارەکەی وەزارەتی نەوتی عێراق دەستبەسەر 67 ملیار دینار و یەک ملیۆن دیناری دیکەدا گیرا.

لەسەر بنەمای دانپێدانانەکانی جومەیلی لە کاتی لێکۆڵینەوەکاندا، بووە هۆی دەستگیرکردنی پارێزگاری پێشووتری سەلاحەدین و بەڕێوبەری ئێستای تەندروستیی پارێزگاکە.

لە ئەنجامی بەدواداچوونی ورد بۆ ئەو پارانەی کە لە ئەنجامی بەهەدەردانی پڕۆژە جێبەجێکراوەکان لەلایەن تۆمەتبار و لایەنەکانی دیکەی کەیسەکەوە هاتوونەتە ئاراوە، ئەمڕۆ بڕە پارەیەکی نەختینەیی دەستی بەسەردا گیرا کە گەیشتە زیاتر لە (٦٧) ملیار دینار و (یەک ملیۆن دۆلار)، کە بەشێکیان لە ماڵی چەند کەسێکدا حەشاردرابوون، و بەشەکەی دیکەش لە ژێر زەویدا و لە قووڵایی چوار مەتردا شاردرابوونەوە کە دوای هەڵکەندنی زەوییەکە بە ئامێری تایبەت دۆزرانەوە.

بەمەش کۆی گشتیی ئەو پارانەی کە تا ئێستا لەم کەیسەدا دەستیان بەسەردا گیراوە، گەیشتە زیاتر لە (٩٨) ملیار دینار و (١١) ملیۆن دۆلار.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە