بارستە هەوایەکی فێنک هەرێم دەگرێتەوە

بارستە هەوایەکی فێنک هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و كەشی گەرمای هاوین دوادەخات و پلەكانی گەرما دادەبەزن.

ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی لەبارەی كەشوهەوا ڕۆژانی داهاتوو بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، “لە ئەنجامی کاریگەری و هاتنی بارستە هەوایەکی فێنک لە دەریای ناوەڕاستەوە، لە سبەی چوار شەممەوە 24/6/2026، پلەی گەرما لە سەرجەم ناوچەکان بەراورد بە ئەمڕۆ 4 تا 5 پلە نزم دەبێتەوە و کاریگەری ئەو گەرمایەی ئێستا کەم دەبێتەوە کە ماوەی چەند رۆژێکە لەسەر ناوچەکانمان جێگیر بووە.

وتیشی، “بای باشووری ڕۆژئاوا کاتەکانی دوای نیوەڕۆ هەندێ چالاک دەبێت بە خێرایی 10-25کم/ک”.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەری هەیە تا ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو کاریگەرییەکانی ئەو بارستە هەوایە بەسەر ناوچەکانی هەرێمی کوردستانەوە بەردەوام ببێت و پلەی گەرما نزمتر ببێتەوە.

بەرزترین پلەی گەرمیی پێشبینیکراو لە سبەی چوار شەمەوە تا ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو:

– هەولێر 38 بۆ 40 پلە
– سلێمانی 36 بۆ 37 پلە
– دهۆک 38 بۆ 39 پلە
– هەڵەبجە 38 بۆ 39 پلە
– کەرکووک 39 بۆ 41 پلە
– گەرمیان 41 بۆ 42 پلە
– ڕاپەڕین 38 بۆ 39 پلە
– سۆران 36 بۆ 37 پلە
– زاخۆ 37 بۆ 38 پلە

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە