بە گوێرەی هەواڵێكی كەناڵی ئاسمانیی (البغدادیە)، لە چوارچێوەی لێكۆڵینەوەكانی پەیوەست بە بەڵێندەرایەتیی وەهمی بە بەهای ٤٥٠ ملیار دیناری عێراقی لە ماوەی سێ ساڵدا، فەرمانی دەستگیركردن بۆ نوار عاسم، هاوسەری حەلبوسی دەركراوە.
ئەوەشی خستووەتە ڕوو، كە هاوسەرەكەی حەلبوسی “هەڵهاتووە”.
ئەمە لە كاتێكدایە كە هەندێك لە سەرچاوە عێراقییەكان باس لەوە دەكەن، عەلا سەمیر، ئەو كەسەی كە بەڕێوەبەری كۆمپانیای كارەبای شارەكانی ناوەڕاستی عێراق بووە و ئێستا بە تۆمەتی گەندەڵی دەستگیر كراوە، لە لایەن حزبەكەی حەلبوسییەوە پشتیوانی كراوە، بۆیە نازاندرێت ئاخۆ ئەم فەرمانی گرتنە، پەیوەندیی بە دۆسیەی كارەباوە هەیە یان نا؟
جێی باسە تا ئامادەكردنی ئەم هەواڵە، نە حەلبووسی و هاوسەرەكەی، نە حزبی تەقەدوم، نە هیچ دەزگایەكی فەرمیی عێراقی لەمبارەیەوە ڕوونكردنەوەی بڵاو نەكردووەتەوە.
عاجل 🚨 🚨 🚨
انباء تتحدث عن صدور أوامر قبض بحق نوار العاصم زوجة رئيس حزب تقدم”الحلبوسي ”بعد اعترافات من قبل عدنان الجميلي بحصول شركة “العاصم” على مقاولات وهمية بقيمة ٤٥٠ مليار دينار عراقي#العراق_بصورة_أوضح pic.twitter.com/ycRqBclBBF
— الاحداث العراقية 🇮🇶 (@News4iq) June 22, 2026

