زێڕ لە ماوەی ئەمساڵدا بۆ نزمترین نرخی دابەزی و ئەوەش بەهۆی كاریگەری ڕێككەوتنی ئەمریكا و ئێران و ڕاگیرانی شەڕە، بەڵام هێشتا نرخەكەی لە بازاڕەكانی هەرێم بەرزە بەهۆی بەرزی بەهای دۆلارەوە.
دانا وەرتی، خاوەنی زێڕنگەری ئازوورا لە هەولێر بۆ (خەڵك) وتی، “نرخی زێڕ دابەزیوە و هەر ئۆنسەیەك نزیكەی 100 دۆلار دابەزیوە و ئێستا بە 4 هەزار و 115 دۆلارە”.
وتیشی، “نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 24 بە ملیۆنێك و 46 هەزارە و عەیاری 21 بە 915 هەزارە و عەیاری 18 بە 783 هەزار دینارە”.
هەرچەندە نرخی زێڕ لە بازاڕی جیهانی دابەزیوە، بەڵام لەكاتی شكاندنەوەی بە دیناری عێراقی هێشتا نرخەكەی زۆرە بەهۆی بەرزی بەهای دۆلارەوە، كە بەهای 100 دۆلار گەیشتۆتە 157 هەزار دینار.
