ترەمپ:پارە ئازادکراوەکانی ئێران تەنها بۆ کڕینی خۆراک و دەرمان لە ئەمریکا خەرج دەکرێن

سەرۆكی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت، دوێنێ 19 ملیۆن بەرمیل نەوت بە گەرووی هورمزدا تێپەڕیوە کە ژمارەیەکی پێوانەییە و دەشڵێت: ئێران بە پشکنینی هەمیشەیی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ڕازی بووە.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، کە حکومەتی ئێران بە پشکنینی هەمیشەیی و وردی سەرجەم دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ڕازی بووە. لە بەرامبەر ئەم سازش و هەنگاوەشدا، ئەمریکا گەمارۆ دەریاییەکانی سەر ئێرانی هەڵگرتووە و پابەندبوونی خۆی نیشانداوە کە گەرووی هورمز بە کراوەیی بهێڵێتەوە.

سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو پارە سڕکراوانەی ئێران کە بڕیارە ئازاد بکرێن، دەخرێنە ناو هەژمارێکی بانکیی تایبەت لە ژێر چاودێریی ئەمریکادا، کە تەنیا بۆ کڕینی خۆراک و دەرمان تەرخان دەکرێن.

جەشڵێت: بەپێی مەرجەکان، پێویستە تاران ئەو پارانە تەنیا بۆ کڕینی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان لە جووتیارانی ئەمریکا بەکاربهێنێت.

لە کۆتاییدا، ترەمپ تیشکی خستە سەر بوونی قەیرانی مرۆیی لە ناوخۆی ئێران و جەختی کردەوە کە پڕۆسەی گفتوگۆ و دانوستانە بەردەوامەکانی نێوان واشنتن و تاران بە ئاراستەیەکی باش و ئەرێنیدا بەڕێوە دەچن.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە