شەش ئەندامی خێزانێک بوونە قوربانی

لە ئاکامی ڕووداوێکی هاتووچۆدا، شەش ئەندامی خێزانێک لە ڕێگەی دەربەندی ڕانیە بوونە قوربانی.

ئەمڕۆ سێشەممە، ئۆتۆمبێلێک لە ڕێگەی دەربەندی ڕانیە وەرگەڕا کە شەش ئەندامی خێزانێکی تێدا بوو کە لە ژن و پیاوێکی و چوار منداڵ پێکهاتبوون.

لە ڕووداوەکەدا ژنەکە و دوو منداڵی گیانیان لەدەستدا و پاشان منداڵێکی دیکەشی بە هۆی سەختی برینەکەیەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

هاوسەری ژنەکە و منداڵەکەی دیکەشیان لە ژێر چاودێری پزیشکیدان.

بە پێی دیمەنێکی ڤیدیۆیی کە لە کامێرای چاودێرییەوە تۆمارکراوە، ماتۆڕێکی سێ تایە دەردەکەوێت کە دەپەڕێتەوە ئەوبەری شەقامەکە، لەو کاتەشدا ئۆتۆمبێلەکە کۆنترۆڵ لەدەست دەدات و وەردەگەڕێت.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە