نرخی زێڕی نزیکەی 90 دۆلار دابەزی

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا پاشەکشەی کرد، ئەمەش دوای ئەوەی زیادبوونی مەترسییەکانی هەڵاوسان پاشەکشەی بەو کەشە گەشبینییە کرد کە لە سەرەتای دانوستانەکانی تایبەت بە کۆتاییهێنان بە جەنگی نێوان ئەمریکا و ئێران هاتبووە ئاراوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بۆ 4111 دۆلار دابەزی، ئەەمش لە کاتێکدا کە لە کاتی کرانەوەی بازاڕەکاندا نرخەکەی 4198 دۆلار بوو.

شارەزایانی ئابووری ئاماژە بەوە دەکەن کە بەردەوامیی ململانێ و جەنگی چوار مانگەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی کاڵا و خزمەتگوزارییەکان بۆ بەکاربەران.

ئەم دۆخەش ئەگەری ئەوەی زیاتر کردووە کە بانکە ناوەندییەکان پەنا بۆ بەرزکردنەوەی سووی بانکی ببەن؛ بڕیارێکی لەو شێوەیەش هەمیشە وەک ڕێگرێک لەبەردەم گەشەی نرخی کانزا بەهادارەکان دادەنرێت.

ئۆستن گوڵسبی، سەرۆکی بانکی یەدەگی فیدراڵی لە شیکاگۆی ئەمریکا ئەوەی خستەڕوو کە لە دۆخی هەڵاوسان نیگەرانە و ڕایگەیاند، “ئێمە ڕووبەڕووی کێشەیەکی گەورەی هەڵاوسان بووینەتەوە کە زۆر لەو ئامانجەی دیاریمان کردبوو بەرزترە و ئاڕاستەی پەرەسەندنی نرخەکانیش بەرەو لایەکی نەرێنی و هەڵە هەنگاوی دەنا.”

گوڵسبی لە درێژەی قسەکانیدا گومانی خۆی نیشاندا لەوەی کە ئایا ئەو هۆکارانەی لەم ماوەیەدا نرخەکانیان بەرەو سەرەوە پاڵناوە، تەنها هۆکاری کاتین یاخود بۆ ماوەیەکی درێژخایەن بەردەوام دەبن.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە