بانکی ناوەندی چەند بڕیارێکی دەربارەی دۆلار و دینار دەرکرد

بانکی ناوەندیی عێراق هەنگاوی نوێی چاکسازی ڕادەگەیەنێت؛ بڕیار لەسەر بانکە سزادراوەکان و نرخی دینار دەدرێت

بانکی ناوەندیی عێراق، ڕۆژی دوو شەممە 22ی حوزەیرانی 2026، لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا بەردەوامیی هەنگاوەکانی بۆ چاکسازیی گشتگیر لە کەرتی دارایی و بانکی و پاراستنی سەقامگیریی بەهای دراو ڕاگەیاند.

بانکی ناوەندی ئاشکرای کرد، کە گەیشتوونەتە قۆناغی کۆتایی بۆ دووبارە تێکەڵکردنەوەی کۆمەڵێک بانکی عێراقی بۆ ناو سیستمی حەواڵەی دەرەکی، کە پێشتر لە مامەڵەکردن بە دۆلار قەدەغەکرابوون.

دەشڵێت: لە پێناو پەرەپێدانی شێوازی پارەدانی مۆدێرن، بانکی ناوەندی ڕایگەیاند کە کارە تەکنیکییەکانیان تەواو کردووە بۆ بەرزکردنەوەی سەقفی کارتەکانی پارەدانی ئەلیکترۆنی بۆ کۆمپانیا و خاوەن کارە بازرگانییەکان،

بانکی ناوەندی دڵنیایی دایە هاووڵاتیان و بازرگانان کە پابەندە بە پاراستنی سەقامگیریی نرخی ئاڵوگۆڕی دینار بەرامبەر دۆلار.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا بە ڕوونی ئاماژە بەوە دراوە کە “هیچ نییەتێک بۆ گۆڕینی نرخی ئاڵوگۆڕی دراو لە ئارادا نییە”،.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە