نوێنەری خۆسەر لە دیمەشق: مافی كورد لە مەرسومی كۆماری گەورەترە

نوێنەری ئیدارەی خۆسەر لە دیمەشق ڕایدەگەیەنێت، مافی گەلی كورد لەوە زیاترە، كە لە مەرسومێكی كۆماریدا هەیە و دەشڵێت: هەسەدە هەڵناوەشێتەوە، چونكە هێشتتا یەكگرتنەوەی هێزەكان بەردەوامە.

عەبدولکەریم عومەر، نوێنەری ئیدارەی خۆسەر لە دیمەشق ڕایگەیاند، دانیشتووانی ناوچەكان فڕۆکەخانە و دەروازە سنوورییەکان بەڕێوەدەبەن و هەوڵ بۆ جێبەجێ‌ كردنی تەواوی ئەو ڕێككەوتنە دەدەین، كە واژۆمان كردووە.

وتیشی، ” مافی گەلی کورد لەوە زیاترە کە لە فەرمانە حكومییە دەرچووەکەدا هاتووە”.

جەختیشی كردەوە، ئیدارەی خۆسەر و هێزەکانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) خۆیان هەڵنەوەشاندووەتەوە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە پرۆسەی یەکگرتن هێشتا بەردەوامە و هێشتا تەواو نەبووە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە