ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق بڕی ئەو سامان و موڵکانەی ئاشکرا کرد کە دەستیان بەسەردا گیراوە: سهروهت و سامانی عهدنان جومهیلی ئاشکرا کرا.
ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق، لە نوێترین ڕاگەیەندراویدا وردەکاریی ئەو سامان و موڵکانەی ئاشکرا کرد کە لە چوارچێوەی دۆسیەی گەندەڵی و بەفیڕۆدانی سامانی گشتی، دەستیان بەسەردا گیراوە کە موڵکی “عەدنان جومەیلی”، بریکاری پێشووی وەزارەتی نەوتە.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، تێكڕای ئەو پارەیەی تا ئێستا لەم دۆسیەیەدا دهستی بهسهردا گیراوه گهیشتوهته (10 ملیۆن) دۆلاری ئەمریکی و (31 ملیار) دیناری عێراقی.
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، دەستەی دەستپاکیی عێراق توانیویانە لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتدا دەست بەسەر بڕی (20 ملیار) دیناردا بگرن کە لە حەشارگەیەکی تایبەت لە ناو مەزرا(مەزرەعە)یەکدا شاردرا بووەوە، هاوکات ڕێگرییش لە ئاودیوکردنی بڕی (5 ملیار) دیناری دیکە کراوە لە یەکێک لە پارێزگاکانی عێراقدا.
سەبارەت بە موڵک و سامانی گواستراوە و نەگوازراو، ئەنجومەنی باڵای دادوەریی پشتڕاستی کردەوە کە ڕێکاری یاسایی گیراوەتەبەر بۆ دەستبەسەرداگرتنی:
(70) خانوو.
(21) ئۆتۆمبیلی جۆراوجۆر.
نزیكهی (3 كیلۆگرام) زێڕ.
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا، ئەنجومەنی باڵای دادوەری جەختی لەوە کردووەتەوە کە لێکۆڵینەوەکان لەگەڵ سەرجەم ئەو کەسانەی لەم دۆسیەیەدا تێوەگلاون بەردەوامە و تا یەکلاکردنەوەی کۆتایی دۆسیەکە و تەواوکردنی ڕێکارە یاساییەکان بەردەوام دەبن.
