وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت، سازش لەسەر مافی خەڵکی کوردستان ناکەین و پێداگری دەکەین لە راستکردنەوەی رێرەوی حوکمداری لە کوردستان.
کاروان گەزنەیی، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، رایگەیاند: ئەمڕۆ کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی بەرێوەچوو.
راشیگەیاند: سازش لەسەر مافی خەڵکی کوردستان ناکەین و پێداگری دەکەین لە راستکردنەوەی رێرەوی حوکمداری لە کوردستان.
لە بارەی پێکهێنانی حکومەتی هەرێمیشەوە، رایگەیاند: یەکێتی خوازیارە زوو کابینەی حکومەتی هەرێم لەسەر بنەمای هاوبەشی راستەقینە پێکبهێنرێت، ئۆباڵی دواکەوتنیشی لە ئەستۆی پارتیدایە.
وتيشى، “حکومەتی ئێستای هەرێم، حکومەتێکی کاربەڕێکەرە و دەبێت حکومەتی هەرێمی کوردستان بەیەکچاو سەیری سەرجەم خەڵک بکات”.
