ئەمڕۆ 21 ساڵ بەسەر كۆچی دوایی هونەرمەند، عوسمان عەلی تێپەڕی

عوسمان عەلی ساڵی 1944 لەگەڕەكی مەڵكەندیی شاری سلێمانیی لەدایك بووە.
سەرەتای کاری هونەریی لە ساڵی 1965 دەستپێکردووە و لە ساڵی 1969 بووە بە ئەندام لە کۆمەڵەی هونەر و وێژەی کوردی بەشی میوزیک و گۆرانی.
ئەندامێكی كارای تیپی مۆسیقای سلێمانی‌ و یەكێتیی هونەرمەندانی كوردستان بووە‌ و هاوكاریی تیپە مۆسیقییەكانی مەولەوی‌ و شۆڕش‌ و نەورۆزی كردووە و لەماوەی تەمەنی کاری هونەریدا چەندین گۆرانی تۆمارکردووە.
عوسمان عەلی لەشەوی 21 لەسەر 22ی حوزەیرانی 2005 لەكاتی چڕینی مەقامدا لەسەر تەختەی شانۆ گیانی پاكی بەجیهانی پیرۆزی هونەر بەخشی‌ و چووە ریزی نەمرانی نیشتمانەوە.
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە