خەڵك؛ بڕیاری دارایی عێراق بۆ سەرمووچە و پلەبەرزكردنەوە بڵاودەكاتەوە

 

ئەمڕۆ دوای ساڵێك لە ڕاگرتنی لەلایەن تەیف سامی، وەزیری پێشووی دارایی عێراق، فالح ساری، وەزیری نوێی دارایی بڕیاری دەستپێكردنەوەی سەرمووچە و پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی دا و وێنەشی دراوە بە هەرێمی كوردستان.

فالح ساری، وەزیری دارایی، ئەمڕۆ یەک شەممە، گشت وەزارەتەکان، دەستە نەبەستراوەکان بە وەزارەت و پارێزگاکانی ڕاسپارد، سەرمووچە و پلەبەرزکردنەوەی شایستە بە فەرمانبەرانی دەوڵەت بدەن و تەواوی ڕێکارە کارگێڕی و داراییەکانی تایبەت بەو بابەتە بەپێی ڕێنماییە کارپێکراوەکان تەواو بکەن.

بەپێی نووسراوەكە، كە وێنەی دەست (خەڵك) كەوتووە، چۆنیەتی پلەبەرزکردنەوە و سەرمووچهی فەرمانبەران ڕوونكرداوەتەوە، كە پوختەی بڕیارەكە بەم جۆرەیە:

1- سەرمووچە و پلەبەرزكردنەوە بۆ سەرجەم فەرمانبەران دەكرێتەوە.
2- فەرمانبەر سەرمووچە و پلەبەرزكردنەوەی بۆ ڕێكدەكرێتەوە لەو كاتەوەی ڕاگیراوە.
3- فەرمانبەر هیچ پارەیەكی ڕابردوو كە بەهۆی ڕاگرتنی سەرمووچە و پلەبەرزكردنەوە فەوتاوە وەری ناگرێت.
4- خزمەتی (فەسڵی سیاسی و پارێزەرایەتی و گرێبەست و ڕۆژنامەوانی و بەدەستهێنانی بڕوانامە لەكاتی وەزیفە) هەژمار دەكرێن.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە