نرخی مریشک لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە، بە جۆرێک ئێستا نرخی یەک کیلۆگرام مریشک گەیشتووەتە 2650 دینار لە کاتێکدا پێشتر نرخەکەی لە 3500 دینار زیاتر بوو.
محەمەدی مریشك فرۆش لە سلێمانی بۆ (خەڵك) وتی، “نرخی مریشك چەند ڕۆژێكی ڕوووی لە دابەزین كردووە و نرخی یەك كیلۆ مریشكی ناسك بە 2650 دینارە”.
وتیشی، “نرخی كیلۆیەك مریشكی پیر (ئومەهات) بە 3 هەزار دینارە و زیاتریش دادەبەزێت و نرخی مریشكێكی سوور بە چاك كردنەوە بە 5 هەزار دینارە”.
ئەم دابەزینەش دەگەڕێتەوە بۆ چەند هۆکارێک، لەوانە زۆربوونی خستنەڕوو و کەمبوونەوەی خواست لە بازاڕدا، کە فرۆشیارانی ناچار کردووە نرخەکان دابەزێنن بۆ ئەوەی بەرهەمەکانیان ساغ بکەنەوە.
