ڕۆژی باوک (Father’s Day) بۆنەیەکی جیهانیی ساڵانەیە کە تێیدا ڕێز لە پێگە، قوربانیدان و ڕۆڵی سەرەکیی باوک لە ناو خێزان و کۆمەڵگەدا دەگیرێت.
مێژووی سەرهەڵدانی ئەم ڕۆژە بۆ سەرەتای سەدەی بیستەم لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەگەڕێتەوە، کاتێک خانمێک بە ناوی “سۆنۆرا سمارت دۆد” لە ساڵی ١٩١٠دا بیرۆکەی دیاریکردنی ڕۆژێکی تایبەت بە باوکانی پێشکەش کرد، وەک ڕێزلێنانێک بۆ باوکی خۆی کە بە تەنیا و دوای کۆچی دوایی هاوسەرەکەی، شەش منداڵی پەروەردە کردبوو.
دواتر ئەم بیرۆکەیە پەرەی سەند و لە ساڵی ١٩٧٢دا بە فەرمی لەلایەن سەرۆکایەتی ئەمریکاوە وەک بۆنەیەکی نیشتمانی ناسێنراو و دواتر بۆنەکە گوازرایەوە بۆ هەموو جیهان.
لە پاڵ ڕەهەندە مێژوویی و نێودەوڵەتییەکاندا، ئاینی ئیسلام گرنگییەکی بێوێنە و تایبەتی بە پێگەی باوک داوە و مافەکانی لە بەرزترین ئاستدا جێگیر کردووە.
لە چەندین ئایەتی قورئانی پیرۆز و فەرموودەکانی پێغەمبەردا (د.خ)، چاکەکردن لەگەڵ دایک و باوک و ڕێزگرتن لێیان، ڕاستەوخۆ بەستراوەتەوە
