بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینی سلێمانی بڕیارێکی نوێی سەبارەت بە دابەشکردنی زەوی بەسەر خانەنشیناندا ڕاگەیاند.
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوە کردووە، کە سەرجەم ئەو فەرمانبەرانەی پێش کاتی خانەنشینبوونیان فۆڕمی تایبەت بە وەرگرتنی زەوییان پڕکردووەتەوە، زەوی وەردەگرن و ناویان لەگەڵ فەرمانبەرانی دیکەدا لەسەر میلاکی ئەو وەزارەتە دەبێت کە پێشتر خزمەتیان تێدا کردووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەمەش هیچ کێشەیەکی یاساییان نابێت؛ بەڵام جەختی لەوەش کردەوە “ئەو کەسانەی لە کاتی خۆیدا فۆڕمەکەیان پڕنەکردووەتەوە، لەم پڕۆسەیەدا سوودمەند نابن”.
