لە عێراق و هەرێم ڕۆژێك كرا بە پشوو

ڕۆژێك پشوو لە فەرمانگەكانی حكومەتی فیدڕاڵی عێراق و هەرێمی كوردستان ڕاگەیەنرا.

بەپێی ڕۆژژمێری فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، ڕۆژی پێنج شەممە ڕێککەوتی ٢٥-٦-٢٠٢٦ پشووی فەرمی دەبێت.

ئەم پشووە بەبۆنەی یادی ١٠ـی مانگی موحەڕەم (ڕۆژی عاشوورا) ڕاگەیەندراوە، کە لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێم و پارێزگاکانی تری عێراق دەبێتە پشووی فەرمی. لای خۆشییەوە حکومەتی خۆجێیی بەسرە بڕیاری داوە لەو پارێزگایە پشووەکە بۆ سێ ڕۆژ (سێشەممە، چوارشەممە و پێنجشەممە) درێژ بکرێتەوە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە