مەسرور بارزانى: مزگەوتى گەورەى بارزانى گەورەترین مزگەوتە لەسەر ئاستى جیهان

لە شاری هەولێر گەورەترین مزگەوت لەسەر ئاستی عێراق و جیهان بەناوی “مزگەوتی گەورەی بارزان” دروست دەكرێت، كە ڕووبەری گشتی زەوییەكە 2 ملیۆن مەتر دووجا.

مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێم لە وتارێكدا ئاشکرای کرد، بیرۆکەی دروستکردنی ئەم مزگەوتە بۆ سێ ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە و هەستی بەوە کردبوو، “هەولێر و کوردستان پێویستییان بە هێمایەکی ئایینی هەیە بۆ ئەوەی رەنگدانەوەی خوداناسی و مرۆڤدۆستیی گەلەکەمان بێت، هاوکات نیشاندەری مێژووی پڕ لە سەروەریی کورد بێت لە دادپەروەری و رووبەڕووبوونەوەی ستەم”.

“دەبێتە ناوەندێک بۆ ئەوەی نەوەکانی داهاتوو”

مەسرور بارزانی وتیشی، “ئامانج لەم پڕۆژەیە دروستکردنی تەنیا شوێنێک نییە بۆ خواپەرستی، بەڵکو دەبێتە ناوەندێک بۆ ئەوەی نەوەکانی داهاتوو لە رووی زانستی و ئایینییەوە خۆیان پێ بگەیەنن و خزمەتی پێکەوەژیانی ئاشتییانە بکەن”.

ئاماژەی بەوەشدا، لەم سۆنگەیەوە و لە پاڵ مزگەوتەکەدا، بەشێکی تایبەت بۆ پێکهاتە و ئایینەکانی دیکەش دروست دەکرێت بۆ ئەوەی ببێتە مەڵبەندێک بۆ خزمەتکردنی هەموو هاووڵاتییان بەبێ جیاوازی.

شێوازی مزگەوتەکە لە رەشماڵ و چادری کوردییەوە وەرگیراوە

سەبارەت بە شێوازی بیناسازیی پڕۆژەکە، مەسرور بارزانی تیشکی خستە سەر دیزاینە تایبەتەکەی و وتی: “شێوازی مزگەوتەکە لە رەشماڵ و چادری کوردییەوە وەرگیراوە. لە مێژووی ئێمەدا رەشماڵ تەنیا شوێنی نیشتەجێبوون نەبووە، بەڵکو لە کاتی ئاوارەیی، بێکەسی و شۆڕش و بەرخوداندا، پەناگە و هێمای خۆڕاگری بووە بەرانبەر بە زوڵم و ستەم”.

بەشەکانی مزگەوت:
– هۆڵی سەرەکیی نوێژکردن: جێگەی 9,000 کەس دەبێت و لەسەر گردێکی دەستکرد دروست کراوە.
– هۆڵی بۆنە ئایینییەکان.
– گەورەترین کاتژمێری رۆژی.
– گەورەترین مافووری دەستکرد لەسەر ئاستی جیهان.
– بەرزترین دەرگا لەسەر ئاستی جیهان.
– 4 منارە و بوونی بەرزکەرەوە (ئەسانسۆر) بۆ بینینی تەواوی شاری هەولێر.
– گەورەترین گومبەت لەسەر ئاستی جیهان.
– کتێبخانە و شوێنی گەورەترین ئەرشیفکردنی نووسراوە کوردی و ئایینییەکان.
– هۆڵی کۆنفرانس.
– مۆزەخانەی تایبەت بە مێژوو و دەستنووسی کوردی.
– قوتابخانەی ئایینی.
– هۆڵی نانخواردنی گشتی.
– هۆڵی تایبەت بە بۆنە کۆمەڵایەتییەکان.
– گەورەترین شەلالی دەستکرد و دەریاچەی دەستکرد.
– گەورەترین پارک.
– بازاڕی تایبەت بە کەلوپەلی ئایینی و کوردی.
– شوێنی تایبەت بۆ وەستانی ئۆتۆمبێل

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە