بەپێی پێشبینی شارەزایانی كەشناسی، ئەم گەرمایەی هەرێمی گرتۆتەوە بۆ ماوەیەك دەكشێتەوە بەهۆی هاتنی بارستە هەوایەكی فێنك لە توركیاوە.
زەكەریا كانی پاشایی، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، لە24ی ئەم مانگەوە باراستە هەوای فێنک داغڵی ناوچەکانمان دەبێت بۆ ماوی سێ ڕۆژ بەردەوامی دەبێت.
ڕاشیگەیاند، لەسەرەتایی مانگی 7 و بەهۆی بارینی بەفر لە وڵاتی تورکیا، خێرایی بای باکوور لەناوچەکانی هەرێمی کوردستان چالاک دەبێت و باراستە هەوای فێنک و سارد ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
وتیشی، “لەو ماوەیەدا پلەکانی گەرما زۆر نزم دەبنەوە و کەشێکی خۆش تەواوی کودستان دەگرێتەوە و ئەو هەواڵانەی باسی گەرمای توند دەکەنن لەم ماوەیە دوورن لەڕاستییەوە”.
