ترۆڵ فوتبۆڵ کە یەکێکە لە گەورەترین و بەناوبانگترین پەیجە تەنزئامێزەکانی جیهانی تۆپی پێ و خاوەنی زیاتر لە چوار ملیۆن و 900 هەزار فۆڵۆوەرە، وێنەیەکی یاریزانی کورد، دەنیز ئونداڤی بڵاوکردووەتەوە و لەسەری نووسیوە کورد 3 گۆڵی لە مۆندیاڵدا کردووە، بەڵام تورک هیچ.
ئەم پۆستەی پەیجەکە سەدان هەزار بینەری هەبووە و زیاتر لە 22 هەزار کاردانەوە و زیاتر لە دوو هەزار و 200 جاریش شەیرکراوەتەوە.
دەنیز ئونداڤ کە خەڵکی باکووری کوردستانە، تا ئێستا لە میانی بەشداریکردنی لە دوو یاری مۆندیالدا سێ گۆڵی کردووە و دوو گۆڵیشی دروست کردووە، گۆڵەکانی دوێنێ شەویشی بوونە هۆی سەرکەوتنی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بۆ قۆناغی داهاتووی مۆندیال، هەرچەندە پێش ئەوەی دەنیز بەشداری یارییەکە بکات بە گۆڵێک لە دواوە بوو.

