پارتی ئەندامانی شاندەکەی بۆ سەردانی کردنی لایەنەکان پێکهێنا

بۆ جێبەجێکردنی دەستپێشخەریەکەی مەسعود بارزانی، سەرۆکی حزبەکە، شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان ئامادەکارییەکانی تەواو کردووە بۆ سەردانیکردنی لایەنەکان، چاوەڕوان دەکرێت لەم هەفتەیەدا کۆبوونەوەکانی لەگەڵ لایەنە سیاسییەکاندا دەستپێبکات.

میدیای پارتی لە زاری ​سەرچاوەیەک لە کۆمیتەی ناوەندی حزبەکەی بڵاویکردەوە، کە لیژنەیەکی تایبەت بۆ جێبەجێکردنی دەستپێشخەرییەکەی بارزانی پێکهێنراوە، ئەندامانی شاندەکە پێکهاتوون لە: ​هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسی، ​پشتیوان سادق، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی پارتی لە هەولێر، ​مەحموود محەمەد، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و وتەبێژی پارتی.

​سەبارەت بە کاتی دەستپێکردنی گەڕی گفتوگۆکان، میدیاکەی پارتی لە زاری سەرچاوەکەوە باسی لەوەکردووە، زۆرینەی لایەنە سیاسییەکان و پێکهاتەکان پێشوازییان لە دەستپێشخەرییەکە کردووە و ئامادەیی خۆیان بۆ کۆبوونەوە دەربڕیوە. لە ئێستا تەنیا چەند لایەنێکی کەم ماون کە وەڵامی کۆتاییان نەداوەتەوە؛ پارتیش چاوەڕێی وەڵامی ئەوانیش دەکات.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە