لە ڕانیە شوێنکاری چارەسەری سروشتی دکتۆر هۆر داخرا

بەهۆی نەبوونی هیچ مەرجێکی سەلامەتی و تەندرووستی لە بینای مەسبەح و شوێنی عیلاج تەبیعیەکەی، لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی ڕانیە شوێنکاری چارەسەری سروشتی دکتۆر هۆر-یان داخست.

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوی قایمقامیەتی ڕانیە، ئەمڕۆ یەکشەممە، لیژنە هاوبەشەکانیان بە هاوبەشی سەندیکای کارمەندانی تەندرووستی/ لقی ڕاپەڕین و بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی راپەرین/ بەشی ئابووری، دەزگا و بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی ڕاپەڕین و سەرۆکایەتی شارەوانی ڕانیە سەردانی شوێنکاری چارەسەری سروشتی دکتۆر هۆریان کرد بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ مۆڵەت و ڕێنماییەکان و مەرجە تەندرووستیەکان.

دەشڵێت: شوێنکاری چارەسەرە سروشتی دکتۆر هۆر داخرا بەهۆی بوونی ئەم سەرپێچیانەی خوارەوە:

-ئامادەنەبوونی خاوەن مۆڵەت لە شوێنکارەکەدا و نەبوونی هیچ کەسێکی خاوەن مۆڵەت لە کاتی ئەنجامدانی چارەسەر
-بەکار هێنانی موس بۆ کردنی کەڵەشاخ
-نەبوونی هیچ مەرجێکی سەلامەتی و تەندرووستی لە بینای مەسبەح و شوێنی علاج تەبیعی ناوبراو .
-پاکنەکردنەوەی ئاوی مەسبەحی پیاوان و بەشی ئافرەتان زۆر پیس بوو .
-نەبوونی مۆڵەتی کەڵەشاخ .
-نەبوونی کەسی تایبەتمەند لەبەشی ئافرەتان و مەلەوانگە.
-نەبوونی مەرجی بەرگری شارستانی .
-بەکارنەهێنانی کەل و پەلی ڕێگەپێدراو بۆ بێدەکان و وەک سەرین و سەرجەفی سەفەری لەجۆری خامەی سپی.
-بوونی ژەنگ و ئاوی پیس لەخەزانی ئاوی شوێنکاری ناوبراو .
-ڕێکنەخستنی کەل و پەلی مەلەوانگە و کافتریا .

جەختی لەوەشکردووەتەوە، بۆ ئەم مەبەستە شوێنکاری ناوبراو داخرا تا سەرجەم ڕێنماییەکانی لیژنە جێبەجێ دەکات.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە