“موعجیزەی وەزارەتی دارایی و لۆژیکی سەیر لە دابەشکردنی مووچەدا”

نوێنەری گشتی مامۆستایانی گرێبەست لەهەرێمی کوردستان ڕەخنە لە دابەشکردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دەگرێت و بە «موعجیزەی وەزارەتی دارایی» وەسفی دەکات و دەڵێت: لۆژیکی سەیر لە دابەشکردنی مووچەدا !

عەلی رەئووف مستەفا، نوێنەری گشتی مامۆستایانی گرێبەست لەهەرێمی کوردستان لە هەژماری خۆی نووسیویەتی، بڕیارە ئەم هەفتەیە مووچەی مانگی پێنجی مامۆستایانی گرێبەست دابەش بکرێت ، بەڵام ئەگەر ڕاست بکەن ، پرۆسەکە پێنج ڕۆژی پێدەچێت جگە لەوەش 20 رۆژ لەوادەخۆی دواکەوتووە !

دەشڵێت، ئەمە لە کاتێکدایە کە مووچەی زیاتر لە ملیۆنێک و دووسەد هەزار مووچەخۆری هەمیشەیی لە ماوەی تەنها سێ ڕۆژدا دابەش کرا !

ئاماژەی بەوەش کرد، جێگەی تێڕامانە ، چۆن دەکرێت لیستێکی گەورەی ئاوا بە سێ ڕۆژ تەواو ببێت ، بەڵام لیستێکی بچووکی وەک مامۆستایانی گرێبەست پێنج ڕۆژی پێ بچێت ؟!

 

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە