هاوین دەستپێدەکات و سبەی درێژترین ڕۆژی ساڵە

شارەزایانی کەشناسی ڕایدەگەیەنن، سبەی یەکەم رۆژی هاوین لە نیوەگۆی باکووری زەوی دەستپێدەکات، کە باشووری کوردستانی لەنێودایە و دەبێتە درێژترین رۆژی ساڵ.

سیروان ساڵح، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) وتی، “بەهۆی سوڕانەوەی زەوی بە دەوری خۆردا چوار وەرزەکە ( هاوین ، پاییز ، زستان ، بەهار ) دروست دەبێت و سبەینێ یەک شەممە لەنیوەگۆی باکووری زەوی وەرزی هاوین دەستپێدەکات”.

وتیشی، “سبەینێ یەک شەممە بەرواری ( ۲۱ / ٦ / ٢٠٢٦ ) تیشکی خۆر لەسەر خولگەی قرژاڵ ئەستوون دەبێت، لەسەر هێڵی بازنەی پانی ( ۲۳٫٥ ) باکوور، بەم هۆیەش لە نیوەگۆی باکووری زەوی درێژترین ڕۆژ و کورتترین شەو دەبێت، واتە سەرەتای وەرزی هاوین دەبێت”.

ئاماژەی بەوەشدا، بە پێچەوانەوە لە نیوەگۆی باشووری زەویش درێژترین شەو و کورتترین ڕۆژ دەبێت، واتە سەرەتای وەرزی زستان دەبێت، ئەمشەو لەنیوەگۆی باشووری زەوی شەوی یەڵدایە و لەنیوەگۆی باکوریش بە پێچەوانەوە.

سالار حاجی عەلی، شارەزای کەشناسی بڵاویكردەوە، “سبەی کاتژمێر 11:24 خولەکی بەیانی، وەرزی هاوین لە هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات و خۆر راستەوخۆ لەسەر هێڵی گەورەی باکووری زەوی دەبێ و بەو جۆرەش ئەو رۆژە دەبێتە درێژترین رۆژی ساڵ.

ڕوونیشی كردەوە، سبەی رۆژ لە باشووری کوردستان و عێراق دەگاتە 14 کاتژمێر و 8 خولەک. بەیانیی کاتژمێر 04:46 خۆر هەڵدێ و لە 18:55 خولەک ئاوا دەبێ.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە