بافڵ تاڵەبانی و نزار ئامێدی: كێشەكانی هەولێر و بەغدا بە دەستوور چارەس ربكرێن

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە نزار ئامێدی، سەرۆک کۆماری عیراق کرد.
بەپێی ڕاگەیەنراوی نووسینگەی سەرۆكی یەكێتی، لە کۆبوونەوەیەکدا دوایین پەرەسەندنە سیاسی و ئابووری و ئەمنییەکان لەسەر ئاستی ناوخۆ و ناوچەکە گفتوگۆیان لەبارەوە کرا و جەخت لەسەر پێویستیی بەردەوامیی گفتوگۆ و لێکتێگەیشتنی نێوان لایەنەکان کرایەوە، بۆ پاراستنی سەقامگیریی لە وڵاتدا.

سەبارەت بە کێشەکانی هەولێر و بەغدا دەڵێت: دووپات لە چارەسەرکردنیان لەسەر بنەمای دەستوور کرایەوە، بەشێوەیەک هەموو هەوڵەکان لە چوارچێوەی بەرژەوەندیی گشتی و زیاتر خزمەتکردنی خەڵکدابن و رێگەنەدرێت ململانێ سیاسییەکان کاریگەریی نەرێنییان لەسەر ژیانی هاونیشتمانییان هەبێت.

پەیوەست بە رێککەوتنی کۆماری ئیسلامی ئێران و ئەمریکا هەردوولا “بە گرنگییەوە” لێیان ڕوانی بە ئاڕاستەی نەهێشتنی گرژییەکان و چارەسەرکردنی کێشەکان لەسەر بنەمای دیالۆگ.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە