مەترسی بۆ ڕێککەوتنی ئاشتی نێوان ئەمریکا و ئێران دروست بوو

تۆڕی هەواڵی (ئێن بی سی) لە زاری ئاژانسی هەواڵگریی ئەمریکاوە بڵاوی کردەوە، هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر خاکی لوبنان، لەوانەیە ڕێککەوتنی ئاشتیی نێوان واشنتۆن و تاران بخاتە مەترسییەوە.

بەپێی ئەو هەواڵە بەپەلەیەی کە تۆڕە ئەمریکییەکە لە ئاژانسی هەواڵگریی وڵاتەکەیەوە بڵاویکردووەتەوە، ئەو گرژییانەی بەهۆی هێرشە بەردەوامەکانی ئیسرائیلەوە لە لوبنان دروست بوون، کاریگەریی نەرێنی و چاوەڕواننەکراویان دەبێت و مەترسیی ڕاستەوخۆ لەسەر هەڵوەشانەوە یان تێکچوونی ئەو ڕێککەوتنەی ئاشتی دروست دەکەن کە لە نێوان ئەمریکا و ئێراندا هەیە.

سەرباری پێداگری ئێران لەسەر وەستانی شەڕ لە سەرجەم بەرەکان و چەسپاندنی ئەو مەرجە لە ناو رێککەوتنەکەی لەگەڵ ئەمریکا، بەڵام ئیسرائیل بەردەوامە لە هێرشەکانی بۆ سەر باشووری لوبنان و لە هێرشەکانی ئەمڕۆیدا لانیکەم پێنج کەس کوژراون.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە