لە یەکەم ڕۆژی هاویندا پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە

کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت، سبەینێ یەکشەممە کە هاوکاتە لەگەڵ یەکەم ڕۆژی وەرزی هاوین، پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 43 پلەی سیلیزی
پیرمام: 40 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 30 پلەی سیلیزی
بارزان : 41 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 40 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 41 پلەی سیلیزی
دهۆک: 41 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 43 پلەی سیلیزی
ئاکرێ: 42 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 46 پلەی سیلیزی

باسی لەوەشکردووە، سبەینێ یەکشەممە، کە هاوکاتە لەگەڵ یەکەم ڕۆژی وەرزی هاوین، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵەهەور، پلەکانی بە یەک بۆ دوو پلە نزم دەبنەوە بەراورد بە پلەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 42 پلەی سیلیزی
پیرمام: 40 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 30 پلەی سیلیزی
بارزان: 41 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 40 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 41 پلەی سیلیزی
دهۆک: 40 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 42 پلەی سیلیزی
ئاکرێ: 41 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 45 پلەی سیلیزی

هاوکات سالار حاجی عەلی، شارەزا لە بواری کەشناسی بڵاویکردووەتەوە

سالار حاجی عەلی – شارەزای بواری کەشناسی ڕایگەیاند: وەرزی هاوین سبەینێ یەکشەممە 21ی حوزەیرانی 2026، دەست پێدەکات، دوای 21ی حوزەیران، ڕۆژەکان وردە وردە کورت دەبنەوە تا 23ی ئەیلولی 2026.

دەشڵێت: ماوەی هاوین لەم ساڵەدا نزیکەی 93 ڕۆژ و 15 کاتژمێرە، کە درێژترین وەرزی ساڵە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە