awنرخی نەوتی خاو و برێنت پێش داخستنی بازاڕەکانی ئاسیا دابەزینی بەخۆیەوە بینی و بەرمیلێک نەوتی برێنت هاتە خوار 81 دۆلار.
نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت پێش داخستنی بازاڕ لە بەرەبەیانی ئەمڕۆدا بە 80 دۆلار و 57 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
هاوکات یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساسیش بە 76 دۆلار و 54 سەنت فرۆشرا.
دابەزینی نرخی نەوت هاوکاتە لەگەڵ واژۆکردنی ڕێککەوتنی نێوان ئەمریکا و ئێران لە بارەی ڕاگرتنی جەنگەوە لەسەرجەم بەرەکان، بەڵام دوێنێ هەینی ئیسرائیل جارێکی دیکە دەستی بە بۆردومانی لوبنان کردەوە.
