لوقمان وەردی: پارتی نایەوێت ڕێککەوتن بکرێت و کات دەکوژێت

ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێَتی پێی وایە، “پارتی نایەوێت ڕێککەوتن بکرێت و کات دەکوژێت” و دەشڵێت: هەموو جومگەکانی دەسەڵات لای پارتیە و نایەوێت دەستبەرداری هیچیان ببێت.

لوقمان وەردی، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی ڕایگەیاندووە، داوای شەراکەتی ڕاستەقینە دەکەین، بەڵام پارتی کات دەکوژێت و نایەوێت ڕێککەوتن بکرێت.

ڕاشیگەیاندووە، یەکێتی ئامادەیی خۆی بۆ دانوستاندن و ڕێککەوتن دەربڕیوە و ئەگەر پارتی بیەوێت دەتوانین بە یەک ڕۆژ ڕێکبەوین. یەکێتی گفتوگۆ و ڕێککەوتن بە مەرج ناکات.

ئاماژەی بەوەكردووە، پێویستە بەرپرسانی پارتی خەڵک لەڕێکەوتن نائومێد نەکەن.

دەشڵێت: یەکێتی داوای شەراکەتی ڕاستەقینە دەکات، چونكە هەموو جومگەکانی دەسەڵات لای پارتیە و نایەوێت دەستبەرداری هیچیان ببێت.

ئەو بەرپرسەی یەكێتی جەختیشی كردۆتەوە، ئێمە پەرلەمانی کوردستانمان پەکنەخستووە.

وەردی ئاماژەی بەوەكردووە، پێشتریش پارتی و گۆڕان ڕێککەوتن و یەکێتی دژایەتی نەکردن. هاوپەیمانی یەکێتی و نەوەی نوێ هیچ گرفتێکی تێدا نیە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە