وەزیری کاروباری ڕەوەندی ئیسرائیل، ئەمیچای چیکلی بانگەشەی ئەوەی کرد: “سووریا و تورکیا، نیگەرانییەکی زۆر گەورەتر لە ئێران دروست دەکەن”.
وەزیری کاروباری ڕەوەندی ئیسرائیل، ئەمیچای چیکلی ھەڕەشەی ئەنجامدانی جەنگ دژبە سووریای کرد و بانگەشەی ئەوەشی کرد: “سووریا و تورکیا، نیگەرانییەکی زۆر گەورەتر لە ئێران دروست دەکەن”.
ڕۆژنامەی “Maariv”ی ئیسرائیلی بڵاوی کردەوە کە ھاوکات لەگەڵ واژووکردنی یادشتنامەی لێکتێگەیشتن لەنێوان ئەمریکا و ئێران بۆ کۆتاییھێنان بە جەنگی نێوان ھەردوو وڵات و وەستاندنی ھێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان، ئەمیچای چیکلی قسەی بۆ ڕادێوی “103fm”ی ئیسرائیلی کردووە.
ئەمیچای چیکلی کە سەربە پارتی لیکۆدی دەسەڵاتداری ئیسرائیلە وتوویەتی: “زوو یان دەرنگ، جەنگ دژبە سووریا ئەنجام دەدەین”.
ھەروەھا وەزیری کاروباری ڕەوەندی ئیسرائیل، ئەمیچای چیکلی بانگەشەی ئەوەشی کردووە: “سووریا و تورکیا، نیگەرانییەکی زۆر گەورەتر لە ئێران دروست دەکەن”.
