هەولێر و بەغدا ڕێککەوتن

هەولێر و بەغداد لەسەر جێبەجێکردنی سیستەمی گومرگیی “ئەسیکودا” ڕێککەوتن

حکومەتی فیدراڵی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان، گەیشتنە ڕێککەوتنێکی گشتگیر بۆ جێبەجێکردنی سیستەمی جیهانیی “ئەسیکودا” (ASYCUDA) لە دەروازە سنوورییەکان، کە بە مەبەستی بە ئەلیکترۆنیکردنی کاروباری گومرگی دانراوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 18ی حوزەیرانی 2026، وەفدێکی تەکنیکیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغداد زنجیرەیەک کۆبوونەوەی چڕوپڕی لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی فیدراڵ ئەنجامدا. لە کۆتایی کۆبوونەوەکاندا، هەردوو لا لەسەر تێڕوانین و میکانیزمە تەکنیکییەکانی تەرخانکراو بۆ کاراکردنی ئەم سیستەمە لە دەروازە سنوورییەکان ڕێککەوتن.

ئەم سیستەمە یەکێکە لە سیستمە پێشکەوتووە جیهانییەکان کە بۆ ڕێکخستن و بە ئەلیکترۆنیکردنی (ئۆتۆماتیککردنی) سەرجەم مامەڵە و کارەکانی ناو دەروازە سنوورییەکان بەکاردێت. ئامانج لە بەکارهێنانی ئەم سیستەمە لە عێراق و هەرێمی کوردستان، کەمکردنەوەی ڕۆتین، نەهێشتنی گەندەڵی، و خێراکردنی پرۆسەی هاوردە و هەناردەکردنە.

شایانی باسە، وەفدی هەرێمی کوردستان ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە گەیشتنە بەغداد بە مەبەستی تاوتوێکردنی وردەکارییە جێبەجێکارییەکانی ئەم پڕۆژە ستراتیژییە، کە بە هەنگاوێکی گرنگ بۆ یەکخستنی کاروباری گومرگی لە نێوان هەولێر و بەغداد هەژمار دەکرێت.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە