گەرما دەگاتە 43 پلەی سیلیزی

لە کاتێکدا پلەی گەرمای زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگاتە سەروو 40ی سیلیزی، پلەی گەرما لە حاجی ئۆمەران 27 دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە، پلەی گەرمای هەولێر و هەڵەبجە و چەمچەماڵ دەگاتە 42ی سیلیزی و بەرزترین پلەی گەرماش لە گەرمیان تۆمار دەکرێت کە دەگاتە 43 پلە.

لە دهۆک و زاخۆ 40 پلە دەبێت، سلێمانی 38 و نزمترین پلەی گەرماش لە ئاجی ئۆمەران تۆمار دەکرێت کە 27 پلەی سیلیزییە.

کەشناسی هەرێمی کوردستان ئەوەشی خستەڕوو کە ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە