350 پارچەزەوی لە عەربەت دابەش کرا

ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆکایەتی شارەوانی عەربەت، قۆناغى سێیەمى دابەشکردنى زەوی دەستپێکرد و 350 پارچە زەوى بەسەر فەرمانبەران و خانەنشیناندا دابەشکرد.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی سلێمانی ڕایگەیاند، زەوییەکان بە تیروپشک و بەپێى خاڵبەندیی و بە ئامادەبوونی سەرۆکی شارەوانی عەربەت و ژمارەیەک لێپرسراوی حکومی ناوچەکە و لێپرسراوی نوسینگەی بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەکانی سلێمانی و نوێنەری یاسایی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی بەڕێوەچوو.

بڕیار وایە قۆناغەکانی دابەشکردنی زەوی لە سنوری شارەوانی عەربەت بەردەوام بن و سەرجەم ئەو کەسانە بگرێتەوە کە ڕەزامەندی وەرگرتنی زەوییان هەیە.

 

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە