مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی گرێبەست دابەش دەکرێت

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و بەشێک لەفەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست دابەش دەکرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو ٢١ ی حوزەیران تا ڕۆژی پێنجشەممە ٢٥ ی حوزەیرانی ٢٠٢٦، مووچەی مانگی ئایاری مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دابەش دەکرێت کە گرێبەستن و دابینکردنی پارەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆیە.

ئەوەشی خستەڕوو کە لەهەمان کاتدا مووچەی مانگی ئایاری سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دابەش دەکرێت کە لە دوای (٢٠٢٤/٧/١)ەوە بەشێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم دامەزراون کە شایستەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە