لەگەڵ هاتنی هاوین كەشێكی فێنك هەرێم دەگرێتەوە

هەفتەی داهاتوو پێ دەنێینە ناو وەرزی هاوین و بەپێی ڕاپۆرتە كەشناسییەكان كەشێكی فێنك ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە ئەگەری نمەباران هەیە.

زەكەریا كانی پاشایی، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) وتی، “ئەم نیمچە گەرمایە تاکو سێ ڕۆژی داهاتوو بەردەوامی دەبێت و لە21ی مانگەوە، كە یەکەم ڕۆژی هاوینە پلەکانی گەرما دەست نزم بوونەوە دەکەن ئەویش بەهۆیی هاتنی باراستە هەوای فێنکی وڵاتی تورکیایە، کە ناوچەکان دەگرێتەوە.

دەربارەی كەشوهەوای مانگی تەمموز (7) وتی، “مانگی7یش هیچ گەرمایەکی زۆر بەهێزی تێدا نییە و ئەوەی هەیە ئاساییە و بەرزترین پلە 43 پلە دەبیت”.

ڕوونیشی كردەوە، بەهۆی بوونی هەور لەوڵاتانی دراوسی، ناوچە شاخاوییەکان و بەشێکی شارەکان لەمانگی تەمموز ئەگەری نمە بارانی کەم و زۆر ورد هەیە.

بە بۆچوونی ئەو شارەزا كەشناسییە، “ئەمساڵ زۆربەی شارەکان لە مانگی 10دا پەڵە ئەدات”.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە