ماکرۆن: جیهان ئامادە نییە بۆ رووبەڕووبوونەوەی پەتای داهاتوو

سەرۆکی فەرەنسا ڕایدەگەیەنێت، جیهان ئامادە نییە بۆ رووبەڕووبوونەوەی پەتای داهاتوو، چونکە هاوئاهەنگیی نێودەوڵەتیی لە بواری تەندروستیدا داڕماوە.

سێ مژاری سەرەکیی تەندروستیی گشتی لە لووتکەی G7ـی ئەم ساڵ ئاماژەی پێدرا (پرسی ئیبۆلا، کاری جیدی بۆ رووبەڕووبونەوەی شێرپەنجە و سەروەریی تەندروستی لە دابینکردنی توانا پزیشکی وتەندروستییەکان).

ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا کە میوانداریی لووتکەکەی کردووە، جەختی لە پشتیوانیی دابینکردنی تەندروستی بۆ (مرۆڤ، ئاژەڵ و سیستمی ژینگە) کرد و بە رێبازی (یەک تەندروستی) ناوی برد.

وتی: جیهان ئامادە نییە بۆ رووبەڕووبوونەوەی پەتای داهاتوو، چونکە هاوئاهەنگیی نێودەوڵەتیی لە بواری تەندروستیدا داڕماوە.

ماکرۆن پشتیوانیشی لە بەرهەمی نێوخۆیی وڵاتان کرد بۆ بەرهەمهێنانی دەرمان ئەمەش لەپێناو ئەوەی کە سەروەریی تەندروستییان هەبێت و هەر وڵاتێک لە نێوخۆی خۆیدا دەرمان بۆ خۆی دروستبکات بێ پشتبەستن بە وڵاتێکی دیکە.

ماکرۆن پاڵپشتیی ئەو هەڵمەتەشی کرد، کە بۆ رووبەڕووبوونەوەی شێرپەنجەی ملی منداڵدان کراوە و دەڵێت، لەڕێگەی هاوئاهەنگی لە دابینکردنی ڤاکسین و پشکنینەوە، ئەوە دەبێتە نەخۆشییەکی رابردوو.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە