بانکی ناوەندی عێراق ڕەتیدەکاتەوە هیچ نیازێکی هەبێت بۆ گۆڕینی نرخی دۆلار.
بانكی ناوەندی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەو نووسراوەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكراوەتەوە و تیایدا داوای گۆڕینی نرخی ئاڵوگۆڕی دیناری كردووە ساختەیە.
ڕاشیگەیاندووە، بانكی ناوەندی هیچ نیازێكی نییە بۆ گۆڕینی نرخی ئاڵوگۆڕی دینار بەرامبەر بە دراوی بیانی.
بەپێی بڕیاری بانكی ناوەندی، بەهای 100 دۆلار بە 132 هەزار دینار دیاری كراوە، لەڵام بەهۆی ئاڵۆزییەكانی ناوچەكە و دۆخی ئابووری وڵات ئێستا گەیشتۆتە نزیكەی 156 هەزار دینار.
