کۆمپانیای “هۆنۆر” نوێترین مۆبایلی بە تایبەتمەندی بەرز و نرخی کێبڕکێکارەوە خستە بازاڕەوە.
کۆمپانیای هۆنۆر (Honor) بە فەرمی نوێترین بەرهەمی خۆی بە ناوی (Honor X70 Pro Max) ڕاگەیاند، کە پێشبینی دەکرێت بەهۆی تێکەڵکردنی تایبەتمەندییە پێشکەوتووەکان و نرخە گونجاوەکەیەوە، پێشوازییەکی گەرم لە بازاڕەکانی جیهاندا ببینێت.
مۆبایلە نوێیەکە چەند تایبەتمەندییەکی پێشکەوتووی هەیە کە بەمجۆرەن:
بەرگری و دیزاین: خاوەن بڕوانامەی IP68/IP69Kـە بۆ بەرگری لە ئاو و تۆز، هەروەها دیزاینەکەی بە شێوەیەکە کە بەرگەی کەوتنەخوارەوە دەگرێت لە بەرزی ٢.٥ مەترەوە.
شاشە: شاشەیەکی AMOLEDـی قەبارە ٦.٧٩ ئینج بە ڕوونی (١٢٠٠/٢٦٤٠) پیکسڵ و نوێبوونەوەی ١٢٠ هێرتز، لەگەڵ ڕووناکی زۆر بەرز (٦٠٠٠ nits) و پشتگیریکردنی تەکنەلۆژیای Ultra HDR.
کارایی: بە سیستەمی “ئەندرۆید ١٦” و ڕووکاری MagicOS 10 کاردەکات، بە پرۆسێسەری Qualcomm Snapdragon 6 Gen 4، ڕامی ٨ گێگابایت و بیرگەی ٢٥گەیشتن بە ٢٥٦ یان ٥١٢ گێگابایت.
کامێرا: کامێرای سەرەکی دوو عدسەیە (٥٠+٨ مێگاپیکسڵ) کە توانای تۆمارکردنی ڤیدیۆی 4Kـی هەیە، کامێرای پێشەوەی ٨ مێگاپیکسڵە.
پاتری و نرخ:
یەکێک لە خاڵە هەرە بەهێزەکانی ئەم مۆبایلەی هۆنۆر، پاترییەکەیەتی کە توانای ٨٥٦٠ میللی ئەمپێری هەیە و پشتگیری لە شەحنکردنەوەی خێرا بە هێزی ٩٠ وات دەکات.
نرخ: کۆمپانیاکە ڕایگەیاندووە کە نرخی مۆبایلەکە بە نزیکەی ٢٥٠ یۆرۆ دەبێت، کە ئەمەش نرخێکی زۆر کێبڕکێکارە بەراورد بەو تایبەتمەندییانەی پێشکەشی دەکات.
